وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌گاته به‌غدا، دواتریش سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی پارتی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٢ی ئابی ٢٠٢٣، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق رایگه‌یاند "ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی عێراق "واع" له زاری ئه‌حمه‌د سه‌حاف، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاویكرده‌وه كه "بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به سه‌ردانێكی فه‌رمی بگاته به‌غدا و له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆببێته‌وه".
باس لەوەشکراوە، سه‌ردانه‌كه‌ی فیدان دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له‌و نێوه‌نده‌شدا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی پارتی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه.
سەردانی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا لە کاتێکدایە،هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە راگیراوە لە ٢٥ی ئادار، بەهۆی بڕیارێکی دادگەی نێوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس لەسەر سکاڵای عێراق لە دژی تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری لە بەرژەوەندیی عێراق دا و لەسەر بنەمای ئەو بڕیارەش هەناردەکردنی نەوتی کوردستان راگیرا و تورکیا رایگەیاند، پابەند دەبێت بە بڕیارەکەوە.