دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند كە مامەڵەیان بە پارچەكانی شوێنەوارەوە كردووە.
دەزگای ئاسایش رایگەیاندووە "هێزەكانی ئاسایش بە پشتبەستن بە بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچوون، بە بڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی ٢٠٢٣/٨/١٧ توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربكەن، هەستاون بەمامەڵەكردن بە چەندین (سكەی)قەبارە جیاواز و (دوو پەیكەری)هونەری مێژووی دەستیان بەسەرداگیرا".
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە "تۆمەتباران لە ڕەگەزی (نێر)ن، دانیشتوی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕینن، لە ئێستادا بە ماددەی ٢٤ لەیاسای ژمارە ٥ی ساڵی ٢٠٢١ ی شوێنەوار ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە".