سەرەڕای سزاکان، ئێران بەرهەمهێنانی نەوت زیاددەکات

میدیا فەرمییەکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ لە زاری جەواد ئەوجی، وەزیری نەوتی ئێرانەوە بڵاویانکردەوە، سەرەڕای بەردەوامیی سزاکانی ئەمریکا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە وڵاتەکەدا تا کۆتایی مانگی ئەیلول دەگاتە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

ئێران لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاند، "هەناردەی نەوتی وڵاتەکەی لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا تێپەڕیوە کە بە شێوەیەکی سەرەکی لەلایەن چین پاڵپشتی دەکرێت".

وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا باسی لەوەکردوە، "بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی ئێستامان ٣ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار بەرمیلە لە ڕۆژێکدا، تا کۆتایی مانگی ئەیلولیش بۆ سێ ملیۆن و٤٠٠ هەزار بەرمیل بەرز دەبێتەوە".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٨ لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ تاران کشایەوە، هەروەها سزاکانی بەسەر تاراندا سەپاندەوە، کە لە ساڵی ٢٠٢١ دا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ مامناوەندی ٢.٤ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا دابەزی.


PM:03:56:23/08/2023