گۆرانی ئینزیبات گەیەندرایە نەخۆشخانە

ئەمشەو چوارشەممە لە نێو یاریگای چیا گۆرانی ئینزیبات گەیەندرایە نەخۆشخانە. 

ئەمشەو پاڵەوانییەتی هەردوو تیپی (کۆمەڵەی کورتە باڵاکانی کوردستان و کۆمەڵەی هونەری میللی کوردستان) لە نێو یاریگای (چیا) لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو. 

لە کاتی گێمی دووەمی یارییەکەدا ھونەرمەندی میللی گۆران عومەر ناسراو بە (گۆرانی ئینزیبات) تووشی پێکانێکی توند بوو کە بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا.

گۆران عومەر ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بوو لەسەر فڕاکسیۆنی گۆڕان و ئەندامی لێژنەی رۆشنبیری و پەیوەندییەکانی پەرلەمانی کوردستان بوو، ناوبراو بەر لەوەی ببێت بە پەرلەمانتار یەکێک بوو لە گۆرانیبێژە میللییە ناسراوەکانی شاری سلێمانی.


PM:08:15:23/08/2023