بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سوپای تورکیا لەسەر رێگای (قامیشلۆ - عامودە) لە نزیک گوندی تەلشەعیر ئۆتۆمبێلێکی کردە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی بۆردومانەکەوە کارمەندێکی کەناڵی ژن تیڤی بەناوی (نەجمەدین فەیسەڵ حاجی سینان) گیانی لەدەستدا و رۆژنامەنوسێکی ژنیش لە هەمان رووداودا برینداربووە.