ڤیدیۆ.. بزانە ئەم سەرکردە سیاسییە کوردە جوانکاری بۆ کوێی دەکات؟

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا لە کاتی سەردانیکردنی بۆلای دکتۆرێکی جوانکاری لە شاری سلێمانی جوانکاری بۆ دانی دەکات. 

بەپێی گرتەیەکی ڤیدیۆی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی ماوە بۆدرێژکراوەی هەرێم لە شاری سلێمانی سەردانی نەخۆشخانەی بریتش سمایل دیزان دەکات و جوانکاری بۆدانەکانی دەکات. 

وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دیارە دکتۆر محەمەد هەمەوەندی وەک ریکلام بۆ سەنتەرەکەی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی داناوە کە دان چاککردن و جوان کردنە. 

جەعفەر شێخ مستەفا ناسراو بە شێخ جەعفەر ساڵی ١٩٥٠ لە قەرەداغ لە دایکبووە، پێشتر فەرماندەی ھێزەکانی ٧٠ بوو و ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان بووە، لە ٨ی ئەیلولی ٢٠١٩ وەک جێگری سەرۆکی ھەرێم دەستبەکار بوو. 

بۆ بینینی ڤیدیۆکە گرتە لەم لینکە بکە.. 

PM:02:05:24/08/2023