لێدوانی نوێی پوتین دوای گیان لەدەستدانی پریگۆژین


ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا سەبارەت بە تێكشكانی ئەو فڕۆكەیەی كە روسیا رایگەیاندووە "پیاوێكی بەهرەداربوو كە هەڵەی كرد".
 
ڤلادیمیر پوتین، سەرۆكی روسیا لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە خێزانی یەگڤینی پریگۆژین، سەرۆكی گروپی ڤاگنەر كرد و رایگەیاند "لێكۆڵینەوە لەو رووداوە دەكەن كە تێیدا فڕۆكەكەی پریگۆژین تێكشكا."
 
پوتین لە وتارێكی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند "پریگۆژین كەسێك بوو چارەنووسێكی ئاڵۆزی هەبوو و لە ژیانیدا هەڵەی كوشندەی كردووە، بەڵام وایدەبینی كە ئەنجامی پێویستی بەدەستهێناوە بۆ خۆی و كاتێكیش كە من پێموتووە، بۆ شتانێك كە بەرژەوەندیی گشتی بوون، وەك ئەوەی لە مانگەكانی رابردوودا روویدا".

یەڤگینی پریگۆژین، سەرۆكی گروپی ڤاگنەر لەماوەی رابردوودا دژی دەسەڵاتی پوتین وەستایەوە و دواتر لە بەرەو پێشچوون وەستا، بەڵام ئێوارەی رابردوو لە رووداوێكی "گوماناوی"دا و لەنێو فڕۆكەیەك لە شاری مۆسكۆوە بۆ سانپترسبۆرگ دەچوو، فڕۆكەكە تێكشكا و 10 سەرنشینی تێدابوو، گیانیان لەدەستدا.



PM:08:31:24/08/2023