بەتۆمەتی بەهەدەردانی دوو ملیار دینار، دادگای تاوانه‌كانی کەرکوک ئەفسەرێکی پۆلیسی شارەکەی بە ١٥ ساڵ زیندانی سزا دا، سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسیش ئاشكرایانكرد كه ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده و هه‌ڵاتووه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ٢٥ی ئابی ٢٠٢٣، دەستەی دەستپاکیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، "دادگای تاوانەکانی کەرکوک، ئەفسەرێکی پۆلیسی ئەو شارەی بە نائامادەبوو بە ١٥ ساڵ زیندانیكردن سزا داوە، ئه‌وه‌ش بەتۆمەتی بردنی دوو ملیار و ٤٨ ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینار له‌لایه‌ن تۆمه‌تباره‌كه‌وه".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو بڕە پارەیە لە پارەی تەرخانکراو بۆ کڕینی جلوبەرگی سەربازی براوە، ئەوە جگە لەوەی سەرپێچی کردووە لە جەردی ئەو جلوبەرگانە لە کۆگاکردنیدا.
عامر شوانی، وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک ئاشكرایكرد ،كه ئەو ئەفسەرە کوردە و رووداوەکەش بۆ ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ دەگەڕێتەوە و ئێستا ئەفسەرەکە هەڵاتووە.