بەپەلە.. "جێگری پارێزگاری هەولێر‌و دوو قایمقام دەدرێت بەگۆڕان"

لەچوارچێوەی ئەو رێكەوتنەی لەنێوان گۆڕان‌و پارتی دیموكراتی كوردستاندا لەسەر ئاستی هەرێم‌و پارێزگاكان لەئارادایە، لەسنوری پارێزگای هەولێر جێگری پارێزگار‌و دوو قایمقام دەدرێت بەگۆڕان.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بزوتنەوەی گۆڕانەوە لەهەولێر، بە سپی میدیای راگەیاند: لەچوارچێوەی ئەو رێكەوتنەی نێوان پارتی‌و گۆڕان لەسەر ئاستی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و لەسەر ئاستی پارێزگاكان ئەنجامیان داوە، گۆڕان جێگری پارێزگاری هەولێر‌و دوو قایمقام لەسنوری پارێزگای هەولێری پێدەدرێت.

ئەو سەرچاوەیە وتشی: پاش ئەوەی  كە گۆڕان بەشداری كرد لەحكومەتدا‌و چوار وەزارەتی وەرگرت، رۆژ بە رۆژ متمانە لەنێوان پارتی‌و گۆڕاندا بەرەو باشتر دەڕوات، هەر بەو پێیەش لەسنوری پارێزگای هەولێر جێگری پارێزگار‌و دوو قایمقام بە گۆڕان دەدرێت.

بەوتەی سەرچاوەكەی سپی میدیا، ئێستا گۆڕان سەرقاڵی ئەوەیە كەوادیرەكانی خۆی كاندید بكات بۆ ئەو پۆستانە.



PM:02:02:20/09/2014