ڤیدیۆ.. سۆنیا بیتۆشی باسی دەستگیرکردنەکەی دەکات

کچە مۆدێلی ناسراوی هەولێر سۆنیا بیتۆشی باس هۆکاری دەستگیرکردنەکەی دەکات کە نزیکەی ساڵێکی خایاند.

سۆنیا بیتۆشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ڤیدۆیەکی بڵاوکردۆتەوە کە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو لەسەر مادەی هۆشبەر نەگیراوە، بەڵکو لەسەر پاسپۆت دەستگیرکراوە.
 
سۆنیا بیتۆشی کچە مۆدێلی ناسراو کە لە هەولێر دادەنیشێت دوای دەستگیرکردنی بۆ ماوەی ساڵێک، ٢ ئابی ٢٠٢٣ لە زیندان ئازاد کرا.

لە کاتی دەستگیرکردنیدا ساڵی پار، پارێزەری سۆنیا بێتوشی، رایگەیاندبوو" دۆسییەکە لەسەر بابەتێکی دیکەیە نەک ماددەی هۆشبەر". 

هەروەها وتبووشی " دەستگیرکردنەکە دوور و نزیک پەیوەندی بە ماددەی هۆشبەرەوە نییە"و، وتیشی" دۆسییەکە لەسەر بابەتێکی دیکەیە کە بەهۆی سەلامەتی ڕێڕەوی لێکۆڵینەوەوە ئاشکرای ناکەن". 

سۆنیا بیتۆشی کچە مۆدێلێکی ناسراوی شاری هەولێر کە ناوبەناو لە میدیاکانەوە دەردەکەوت و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیەکانیش هەوادارێکی زۆری هەبوو.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە تێلیگرامی سپی جۆین بکە..
https://t.me/speemedia



PM:04:40:26/08/2023