پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بڕیارە ئەمڕۆ كۆنگرەی نائاسایی خۆی بكات و هاوسەرۆكی نوێ هەڵبژێرێت، ژمارەی ئەندامانی سەركردایەتیش بۆ نیوە كەم بكاتەوە.
شەشەمین كۆنگرەی نائاسایی هەدەپە ئەمڕۆ یەكشەممە لە هۆڵی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە ئەنقەرە بە ئامادەبوونی میتحەت سانجار و پەروین بوڵدان، هاوسەرۆكانی پارتەكە و تەواوی ئەندامانی دەستەی سەركردایەتی و ئەنجوومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆكی لقی رێكخستنی پارێزگاكان دەكرێت.
لەم كۆنگرەیەدا سوڵتان ئۆزجان، ئەندامی سەركردایەتیی هەدەپە و جاهید كڕكازاك ئەندامی سەركردایەتی یەسەپە، كاندیدن بۆ ئەوەی ببنە هاوسەرۆكی هەدەپە.
بڕیارە هەر لەم كۆنگرەیەدا گۆڕانكاری زۆر لە پەیڕەوی ناوخۆی هەدەپەدا دەكرێت و ژمارەی ئەندامانی دەستەی سەركردایەتیی لە 100 ئەندامەوە بۆ 50 ئەندام كەم دەكرێتەوە.