پلەی گەرمای دوو رۆژی داهاتوو بڵاوكرایەوە


بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، ئەمڕۆ یەک شەممە پلەی گەرما هاوشێوەی دوێنێ دەبێت، بەلآم سبەی دوو پلە دادەبەزێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە.

ئەمڕۆ یەك شەممە    27– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان  بە گشتی ساماڵ دەبێت .
خێرای با / لە سەرخۆ - مام ناوەند ( 10 –  20) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری  خۆرئاوا دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی دووشەممە    28– 8- 2023  
كەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێرای با / مام ناوەند دەبێت  ( 15 –  25) كم /ك دەبێت .
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا  دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10   ) كم  دەبێت .  
پلەكانی گەرما/نزم دەبێتەوە بە (1-2)  پلە  بە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ  .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
(هەولێر: 40، سلێمانی: 38، دهۆك : 41 ، كەركوك : 43، هەڵەبجە: 41، زاخۆ: 43 ، حاجی ئۆمەران : 25 ، سۆران : 39 ، گەرمیان: 43).




AM:11:20:27/08/2023