بەرپرسێكی هەرێم، خۆی رادەستی پۆلیس دەكات


بەرێوەبەری گومرگی پەروێزخان دوای دەرچوونی فەرمانی دەستگیركردنی، ئەمڕۆ خۆی رادەستی پۆلیسی گەرمیان كرد.

دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردن بۆ (ه. ن) بەرپرسی گومركی پەروێزخان بەپێی ماددەی 42ی قەدەغەی ڕاوكردنی ئاژەڵان‌و لەلایەن دادگای كەلارەوە دەرچوو، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئەو بەرپرسە، خۆی ڕادەستی پۆلیسی گەرمیان كرد.

جێی ئاماژەیە لەچەند ڕۆژی ڕابردودا گرتە ڤیدیۆیەك لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبۆوە، كە تێیدا ئەو بەرپرسە ئاسكێك ڕاودەكات.




PM:12:11:27/08/2023