بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان كە لە دوێنێوە ٣٥ حاڵەتی نەخۆشییەكە تۆماركراوە و حاڵەتەكە لە ناوچەكەدا زیادیكردووە.
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ئەمڕۆ سێشەممە رایگەیاندووە، لە دوێنێوە ٣٥ حاڵەتی نەخۆشییەكە تۆماركراوە، بەڵام تائێستا حاڵەتەكانی سكچوون توندنین و لەژێر كۆنترۆڵدان، تیمەكانی تەندروستیش سەرقاڵی پشكنینی تایبەتن بۆ زیاتر دڵنیابوونەوە.
تەندروستی گەرمیان ئاماژەی بەوەكردووە، لەگەڵ ئەوەشدا پێویست دەكات هاوڵاتیان ئاگاداری خۆیان بن و رێكارەكانی خۆپارێزیی بگرنەبەر، بەتایبەتی لە گرتنەبەری پاكوخاوێنی، دڵنیابوونەوە لە پاكی و شیاویی ئاوی خواردنەوەیان، دووركەوتنەوە لە خواردنێك كە سەردانەپۆشراو بێت یان لە ژینگەیەكی ناخاوێن دا بێت، شۆردنی بەردەوامی دەستەكان بە باشی.