سوپای عێراق دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق بۆ کاروباری کارگێڕی رایگەیاند، "لە سەرەتای مانگی ٩ی ئەیلولی ئەمساڵ دەرگای دامەزراندن بەشێوەی خۆبەخشی لەریزەکانی سوپای عێراق دەکرێتەوە و پێشکەشکردنی داواکاریشی لەڕێگەی فۆِڕمێکی ئەلیکترۆنیەوە دەبێت".

رۆژی دووشەممە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٣، لیوا سەعد عەلاق جێگری سەرۆک ئەرکان سوپای عێراق بۆ کاروباری کارگێڕی لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "دەرگای دامەزراندن لەچوارچێوەی بڕگەکانی ماددەی ٦٦/چوارەم لەیاسای بودجەی فیدڕاڵی دەکەنەوە، میکانیزمی خۆبەخشی لە ڕێگەی ئەو فۆڕمە ئەلیکترۆنییەوە دەبێت کە لە ٩ی ئەیلوولی ئەمساڵ لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی بەرگری بڵاودەکرێتەوە و گەنجان بەپێی مەرج و تایبەتمەندیەکان دەتوانن فۆڕم پڕبکەنەوە".

ئەوەش لەکاتێکدایە تاوەکو ئێستا دیار نیە گەنجانی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن فۆڕمی دامەزراندن لەڕیزەکانی سوپای عێراق پڕبکەنەوە یاخود نا، وەزارەتی بەرگری عێراقیش هیچ رونکردنەوەیەکی لەوبارەیەوە نەداوە.

بەگوێرەی زانیاریەکان، لەگەڵ راگەیاندنی دەرگای دامەزراندن لەسەرەتای مانگی داهاتو، مەرج و تایبەتمەندیەکانی دامەزراندنەکە دەخرێتەڕو، بەپێی ئەو مەرجانەش فۆڕمی ئەلیکترۆنی بۆ خوازیاران بەردەست دەبێت.


AM:12:14:29/08/2023