هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری دیاری باشوری کوردستان سەبارەت بە دورکەوتنەوەی دینە هاتە دەنگ و دەڵێت" هەموو هونەرمەندێک ئازادە لەگەڵ کێ کار دەکات".
هەڵکەوت زاهیر دوێنێ دووشەممە لە بەرنامەی یەکێک لە پەیجە مەگەزینەکان دەرکەوت و چەند پەیامێکی ئاراستەی هونەرمەندی گۆرانیبێژ دینە کرد و ڕایگەیاند" من کلیل و قفڵم بە هیچ هونەرمەندێکەوە نەبەستووە، هەموو هونەرمەندێک ئازادە لەگەڵ کێ کار دەکات".
وتیشی" هونەرمەندەکان دەرکەوتن و سەرکەوتنەکانیان لە لای منە، هونەرمەند نەیتوانیوە لە شوێنی کە ئەو سەرکەوتنەی لای من بەدەست بهێنێت".
پەیامەکەی هەڵکەوت زاهیر لە کاتێکدایە، مانگی ڕابردوو دینە لە جاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەکرد کە گرێبەستی تازەی هەیە لەگەڵ کۆمپانیایەک و کارەکانی لەوێوە دەستپێدەکات.
ڕاشیگەیاند" هەموو پەیوەندییەک کۆتایی هەیە پەیوەندی ئێمەش کۆتاییەکەی جوانە، هەمووکات وتومانە کە هیوای سەرکەوتن بۆیەکتر دەخوازین لەهەر شوێنێ کاربکەین".
هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاوازدانه‌ری كورده، خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و خاوه‌نی چەندین ئاوازی گۆرانییه و زۆربه‌یان له‌لایه‌ن ژنه هونه‌رمه‌نده كورد و عه‌ره‌به‌كانه‌وه وتراون، پێشتر به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵه‌كانی كۆڕه‌ك تیڤی و كه‌ناڵ چوار بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له چه‌ند ساڵێك ڕاوێژكاری هونه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه.