هەولێر..چەند شوێنێ مەساج و کافتریا داخران


شەوی رابردوو ٣٠ ی ئاب چەند شوێنێکی مەساج و کافتریا لەبەر کاری نەشیاو کە لەو شوێنانەدا کراون، داخران.

نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند "شەوی ڕابردوو لە هەڵمەتێکی چڕو فراواندا لێژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی لەگەڵ بەشی پۆلیسی شارەوانی لەقایمقامیەت لەناو شاری هەولێر بۆ سەر کافتریا و شوێنەکانی شێلان (مەساج) ، توانرا (٤) چوار کافتریاو (٣) سی جێگای شێلان(مەساج) دابخرێ".

قائیمقامی ناوەندی هەولێر دەشڵێت " لەو هەڵمەتەدا (٩) کەس دەستگیر کران کە (٧) یان ئافرەت (٢) نیان پیاو بوون کە بەکاری نەشیاو هەڵدەستان و دوور لەکەلتووروو عورفی کۆمەڵگاو دوور لەیاسا".

نەبەز عەبدولحەمید باس لەوەش دەکات کە گیراوەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەلایەن پۆلیسی قایمقامیەت و پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بۆ کراوەتەوەو ڕەوانەی بەر دەم دادوەر کران بۆ ئەوەی سزای یاسایی بدرێن.




AM:10:00:31/08/2023