پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە


ئەمڕۆ پێنج شەممە و سبەی هەینی وەک کەشناسی رایدەگەیەنێت، پلەی گەرما لە ١-٣ پلە بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێمی پێشبینی ٣٨ کاتژمێری بەمشێوەیە راگەیاند:

ئەمڕۆ پێنج شەممە: 

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
خێرای با، لە سەرخۆ - مام ناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت . ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت . 
پلەکانی گەرما، بە نزیکەی ١-٣ پلە بەرزتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان ٩-١٠ کم دەبێت . 

سبەی هەینی ١ ی ئەیلول:

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت 
 خێرای با، لە سەرخۆ - مام ناوەند ١٠-٢٠ کم /ک دەبێت.
 ئاراستەی با، باکووری خۆرئاوا دەبێت . .
مەودای بینین، لە نێوان ٨-١٠ کم دەبێت . 
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە ١-٣ پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

 بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

 هەولێر: ٤١ پلەی سیلیزی
 سلێمانی: ٣٨ پلەی سیلیزی
 دهۆک:٣٩ پلەی سیلیزی
 کەرکوک:٤٢ پلەی سیلیزی
 هەڵەبجە:٤٠ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:٢٣ پلەی سیلیزی 
سۆران:٣٦ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٤٤ پلەی سیلیزی 



PM:12:25:31/08/2023