کەشناسی هەرێم پلەی گەرمای ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاکانی ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم داتای به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكرده‌وه‌. 

به‌پێی داتاكه‌ی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە خانەقین پلەی گەرمی (٤٠) پلەی سیلیزی تۆماركراوە و لە کەلار (٤١) پلە و لە كەركوكیش (٤٠) و هەڵەبجە (٣٨) و هەولێر (٣٩) و دهۆك (٣٨) و سلێمانی (٣٦) پلەی سیلیزی تۆماركراوە، هەروەها نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران بووە كە (٢٧)  پلەی سیلیزی بووە.

داتای بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانى دیکەی هەرێم بەم شێوەیەیە:


PM:03:53:31/08/2023