توركیا زانیاری وردی سەبارەت بە هێرشەكانی شەوی رابردوو بۆ هەرێم ئاشكرا كرد



دەزگای (میت)ی توركیا رایدەگەیەنێت "شەوی رابردوو چەند ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییان لە ناوچەكانی هەرێم بۆ پاراستنی سنورەكانیان ئەنجامداوە". 

ئەمڕۆ هەینی دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی توركیا (میت) لە راگەیاندراوێكدا رایگەیاندووە "شەوی رابردوو ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیمان لە چیای قەندیل و ئاسۆس ئەنجام داوە و پێش هێرشەكەش ئامانجی هێرشەكان بە وردی دیاریكراون و تێیدا بنكە سەربازییەكانی پەكەكە و كەجەكە و پەیەدە كراونەتە ئامانج، بەردەوامیش دەبین لە هێرشەكانیان بۆسەر ئەو ناوچانە".

شەوی رابردوو توركیا بەشێوەیەكی بەرفراوان بۆردوومانی سنوورەكانی هەرێمی كوردستانی كرد و زیان بە ماڵی هاوڵاتیان گەیشت و ئاگر لە بەشێك لە شاخەكانی ئەو ناوچانە كەوتەوە و پوش و پاوانێكی زۆر سوتان.



PM:03:25:01/09/2023