لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا کە لە نێوان سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمدا ئەنجامدرا، داوا دەکەن "ڕێگه بگرن له هه‌ر هه‌وڵێكی تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاسایشی شاره‌كه و هاووڵاتییاکانی".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندنێکدا پەیوەندیەکی تەلەفونی نێوان محەمەد شیاع سودانی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی ( ماوە بۆ درێژکراو ) ئاشکرا دەکات کە تیادا هاتووە " ئیمشه‌و، شه‌ممه ٢ ی ئەیلول، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵی، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئه‌منیی كه‌ركووكیان تاوتوێ كرد".
هەروەها هاتووە " هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستیی گرتنه‌به‌ری ڕێكاری خێرای لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرده‌وه بۆ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی كه‌ركووك و ڕێگه‌گرتن له هه‌ر هه‌وڵێكی تێكدانی پێكه‌وه‌ژیان و ئاسایشی شاره‌كه و هاووڵاتییانی".
سودانی و بارزانی جەختیان لەوە کردۆتەوە كه ده‌بێ لایه‌نه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه، بێ جیاوازی ئارامی و سه‌قامگیریی هه‌موو پێكهاته‌كانی كه‌ركووك بپارێزن و ڕێگه له پشێوی و ئاڵۆزكردنی زیاتری دۆخی ئه‌منیی شاره‌كه بگیرێت، هه‌روه‌ها به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی به‌رامبه‌ر ته‌قه‌كه‌ران بكرێت كه له شه‌هید و برینداری لێكه‌وته‌وه.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمشەو ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندەری کورد گەیشتە دوو هاوڵاتی و زیاتر لە شەش بریندار.