بەیان عوسمان لەبارەی هەواڵی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی هەموو شتێکی ئاشکراکرد

ئەکتەری ناسراوی کورد (وەنەوشە) کە ناوی بەیان عوسمانە، لەبارەی دەنگۆی جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە ڕوونکردنەوە دەدات. 

بەیان عوسمان  لە چاوپێکەوتنێکدا لە یەکێک لە پەیجە مەگەزینەکان ڕایگەیاند" هەرچەندە ئەوە ژیانی تایبەتی خۆمە، بەڵام من لە هاوسەرەكەم جیانەبومەتەوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا هاوسەرەکەی لە ئەوروپا دەژی و سەرقاڵی كارەكانییەتی، هەربۆیە بەشداری كردنەوەی شوێنی كارەكەی نەكردووە.

بەیان عوسمان لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکەم کاری ھونەری درامای گەردەلوول بوو کە به‌ ڕۆڵی وەنەوشە ناوبانگی دەرکرد و دوای ئەوەش لە فیلمی سینەمایی (شیرین) دەرکەوت و لە درامای (ھەنگاوەکانی سەرخۆلەمێش) ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە، کۆتا کاری ھونەریشی کە بۆ پێشمەرگە بوو کە فیلمێکی دێکۆمێنتاری بوو بە ناوی (خۆشەویستییەک بۆ پێشمەرگە)، هەروەها لە ئێستاشدا لەگەڵ ھاوسەرەکەی ھەرێمی کوردستانیان جێھێشتووە و لە ئەوروپا دەژین، بەڵام ناوبراو ماوە ماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا پەیام و وێنەکانی خۆی بڵاودەکاتەوە.


AM:11:52:05/09/2023