کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگەی سەرەکی (هەولێر - کەسنەزان) رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان (١٣) ئۆتۆمبێل روویدا.
فازڵ حاجی وتهبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای ههولێر، ئەمشەو چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویكردهوه" لهسهر ڕێگای هەولێر - کەسنەزان شۆفێری میكسهرێكی چیمنهتۆ کە بەرە و ناوشار هاتووە، بەهۆی نەمانی برێکەوە خۆی کێشاوە بە ١٣ ئۆتۆمبێل پاشان وەستاوەتهوه، بەهۆی ڕووداوەکەش تەنها یهك کەس بە سوکی برینداربووه، بەڵام زیانە مادیەکان یهكجار زۆرن".
ئاماژەی بەوەشکردووە، شۆفێری مێکسەرەکە لە کاتی ئێستادا دیارنیە و ڕایکردووە بۆ شوێنێکی نادیار.