لە دەڤەری راپەڕین لە شەڕی نێوان چەند گەنجێكدا تەقە كراوە و سێ كەس بەهۆیەوە كوژران.
بەپێی زانیارییەكان، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شارۆچكەی قەڵادزێ لە شەڕە تەقەی چەند گەنجێكدا 3 كەس كوژراون و تەرمەكان براونەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەڵادزێ.
هەر بەپێی زانیارییەكان تائێستا وردەكاری رووداوەكە نەزانراوە و پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.