کەشناسی هەرێم بەرزترین و نزمترین پلەی گەرمای ڕاگەیاند

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم داتای به‌رزترین پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌ جیاجیاكانی بڵاوكرده‌وه‌. 

به‌پێی داتاكه‌ی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ لە خانەقین پلەی گەرمی (٤٣) پلەی سیلیزی تۆماركراوە و لە کەلار (٤٤) پلە و لە كەركوكیش (٤٠) و هەڵەبجە (٤١) و هەولێر (٣٨) و دهۆك (٣٩) و سلێمانی (٣٨) پلەی سیلیزی تۆماركراوە، هەروەها نزمترین پلەش لە حاجی ئۆمەران بووە كە (٣١)  پلەی سیلیزی بووە.

داتای بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانى دیکە بەم شێوەیەیە:


PM:04:26:08/09/2023