فڕۆکەی بێفڕۆکەوان سنوری قەزای ماوەت بۆردومان دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گوندی باساوێ لە سنوری قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆردومان کرا. 

کامەران حەسەن قائیمقامی قەزای ماوەت، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رايگەیاندووە" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە گوندی باساوێ لە سنوری قەزای ماوەت بۆردومانکرا". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەھۆی بۆردومانەکەوە ئاگر لە سنورەکە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە.


AM:11:00:09/09/2023