هالاندی نەرویژی ستایشی میسی و رۆناڵدۆ دەکات و رایدەگەیەنێت حەز،دەکات لە تێپەڕاندنی یاریزانان هاوشێوەی میسی بێت.
هالاند دەڵێت: هەست بە خۆشبەختی دەکەم کە توانیومە سەیری دوو پاڵەوانی سەرسوڕهێنەری وەک مێسی و ڕۆناڵدۆ بکەم، پێدەچێت هەمووان وا بیربکەنەوە، بەڵام ئاگاداربن، دەبێت هێڵێک بکێشین لەسەر ڕادەی ئەو کارە نائاساییانەی کە مێسی و ڕۆناڵدۆ کردوویانە. هەروەها پێویستە ئاماژە بەوە بکەین کە ئەوان هێشتا ئەو کارە دەکەن چونکە سەرەڕای تەمەنیان هێشتا یاریزانی گەورەن.
هالاند وتیشی: هەست بە بەختەوەری دەکەم کە توانیم شایەتحاڵی دوو پاڵەوانی سەرسوڕهێنەری لەو شێوەیە بم، هەرگیز لەبەرامبەر یاریزانەکانی تردا باسی خۆم ناکەم و ئەمەش شێوازی من و دیدگای من نییە بۆ شتەکان. من سەرنجم لەسەر خۆمە و تەنها هەوڵدەدەم هەموو ڕۆژێک باشتر بم و چێژ لەوە وەربگرم کە دەیکەم و باشترین وەشانی خۆم بم.
ئەگەر بتوانی خاوەنی یەکێک لە سیفەتەکانی یاریزانێکی تر بیت ئەو سیفەتە چی دەبێت و یاریزانەکە کێیە؟
هالاند دەڵێت:" حەز دەکەم تێپەڕینەکانی میسیم هەبێت".