بەرپرسێکی پارتی لەبارەی دۆخی ئێستا و پەیوەندی نێوان بەغداو هەرێم و ئەوانەی کە دژی پرۆسەی نەوتی هەرێم بوون، دەڵێت" به‌داخه‌وه شۆڤێنییه‌كانی به‌غدا گروپ و تاخمه‌كانی سلێمانیشیان ده‌ستخه‌ڕۆ كرد و به‌كاریان هێنان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان ڕابگرن".
فازڵ رەئووف ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له مەکتەبی ڕێكخستنی سه‌ركردایه‌تی پارتی له سلێمانی بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە " هه‌ندێك له حزبه‌كان وایان ده‌زانی به‌دژایه‌تیكردنی دۆسییه‌ی نه‌وت كارێكی زۆر باش ده‌كه‌ن ئێستا ده‌ستیان كردووه به بادانه‌وه و ئاشكراكردنی ڕاستییه‌كان".
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ئەندام سەرکردایەتییە دەڵێت " ئێستا ئه‌وانه‌ی جاران كه‌مپینیان ده‌كرد له دژی كوردستان و نه‌وتی كوردستان تازه به تازه ده‌ڵێن؛ بڕیاری ناردنی به‌شه‌بودجه‌ی كوردستان له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه، ئه‌م گروپ و تاخمانه‌ی سلێمانی باش ده‌یانزانی ئه‌و قسه ڕاستییه‌كه‌یه بۆیه كاتی خۆی نه‌یان ده‌كرد؟".
فازل رەووف لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " بۆ ئه‌وەی خه‌ڵك چه‌واشه نه‌كرێت به‌داخه‌وه پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی کوردستان كه‌مپینێكی چه‌واشه‌كاری و هه‌ڵمه‌تێكی ناوخۆیی لهدژكرا، ده‌نا ئێستا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كووردستان ڕوون بووه‌ته‌وه، بریاری دادگای فیدڕالی و بڕیاری حكوومه‌تی عێراق له‌دژی گه‌لی كوردستان ناده‌ستوورین، نه‌ك نه‌وت خۆشمان ڕاده‌ستیان بكه‌ین ئه‌وان هه‌روه‌ك دوژمن سه‌یرمان ده‌كه‌ن، به‌داخه‌وه شۆڤێنییه‌كانی به‌غدا گروپ و تاخمه‌كانی سلێمانیشیان ده‌ستخه‌ڕۆ كرد و به‌كاریان هێنان بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان ڕابگرن، ئێستاش پێیان پێده‌كه‌نن، ئه‌وان ئه‌مه به‌ده‌رفه‌ت ده‌زانن تۆڵه‌ی ڕابردوومان لێبكه‌نه‌وه ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و گروپ و تاخمانهبوون له كوردستان خۆیان فرۆشت".
" هه‌ندێك حزب و تاقم و گروپ ئیستا هاتوونه‌ته‌وه سه‌رخۆ، ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات له‌سه‌ر كوردستان مه‌ترسیداره بۆیه له‌ناوخۆیاندا كه‌وتونه‌ته گوتی گوتی و ده‌ڵێن دۆخه‌كه مه‌ترسیداره، له‌كاتێكدا هه‌ر ئه‌ندامان و په‌رله‌مانتارانی ئه‌وان بوون له‌گه‌ڵ زوڕناژهنهكان هاواریان ده‌كرد نه‌وت ڕاده‌ست بكه‌ن، تازه به‌تازه هه‌ست ده‌كه‌ن چونكه ده‌زانن به‌غدا ئه‌وانیشی دهستخەڕۆكرد، له به‌غداوه یاری به كورد ده‌كرێت بۆیه زۆر كه‌س و لایه‌ن كه‌وتونه‌ته په‌شیمان بوونه‌وه، خۆشیان ده‌بیننه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كان چونكه ئه‌وانه‌شی له دژایه‌تی کوردستان ده‌نگیان پێ ده‌دان ئیستا سزایان ده‌ده‌ن و ڕۆژانه له‌م سلێمانییه خه‌ڵك یه‌خه‌یان ده‌گرن ده‌ڵێن بۆ ناچن له‌به‌غدا پاره‌كان بێنن". ( فازل رەووف وتی ).
ئەو ئەندام سەرکردایەتییە لە کۆتاییدا دەڵێت" خه‌ڵك ڕاستی بۆ ده‌ركه‌وتووه بۆیه خه‌ڵكێكی دههۆڵژهن له كوردستان هاتوونه‌ته سه‌رخه‌ت په‌شیمانن له‌وه‌ی كه‌مپینیان كرد له‌دژی نه‌وتی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاستییانه كه به‌غدا له‌دژی كوردستان ده‌یگرێته‌به‌ر بۆ خه‌ڵك ڕوون نه‌بوایه‌ته‌وه، ده‌مێك بوو له سلێمانی خۆپیشاندان دەکرا، به‌س ئێستا خۆپیشاندان ناكرێت چونكه له‌لایه‌ك ده‌زانن به‌غدا پارەكه نادات له‌لایه‌كی دیكه ده‌زانن كه هه‌ڵه‌بوون له‌و دژایه‌تییه‌ی كوردستان".