پارتی دیموکراتی کوردستان داوای کاری پێکەوەیی لەلایەنە کوردیەکان و عێراقییەکان دەکات و دەڵێت" ئه‌و پشتكردنه له زمانی گفتوگۆ و هه‌وڵی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان، نه‌ك هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ عێراق نه‌بووه، به‌ڵكو بۆته مایه‌ی ناسه‌قاگیری و قه‌یرانی قووڵ".
پارتی دیموکراتی کوردستان لە یادی ٦٢ ساڵەی شۆڕشی ئەیلولدا راگەیاندنێکی بڵاوکردەوەو ئاماژە بەوە دەکات کە
عێراق و ناوچه‌كه به بارودۆخی دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن و، دەڵێت" هه‌رێمی كوردستان كه هێزی خۆی له گه‌لی كوردستان و خوێنی شه‌هیدان و ده‌ستووری عێراق وه‌رده‌گرێت، له لایه‌ن هێزه شۆڤێنییه‌كانه‌وه، ناهه‌قیی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و مافی خه‌ڵكی كوردستان زه‌وت ده‌كرێت".
لە درێژەی ئەو راگەیاندنەدا، پارتی دەڵێت" دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدراڵیی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سودانی ڕێككه‌وتن، به‌داخه‌وه جۆرێك له په‌شیمان بوونه‌وه له رێککەوتنەکان ده‌بینین".
پارتی هوشداری دەدات و دەڵێت "پێویسته سه‌یری مێژووی عێراق بكرێ، به‌درێژایی شۆڕشی ئهیلوول و دواتریش، گفتوگۆ و دانوستاندن هه‌بووه و به‌غدا پشتی تێكردووه، به‌ڵام ئه‌و پشتكردنه له زمانی گفتوگۆ و هه‌وڵی په‌راوێزخستنی گه‌لی كوردستان، نه‌ك هیچ ده‌سكه‌وتێكی بۆ عێراق نه‌بووه، به‌ڵكو بۆته مایه‌ی ناسه‌قاگیری و قه‌یرانی قووڵ".
" له یادی 62 ساڵه‌ی هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی ئهیلوول، جارێكی دیکە دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نین، كه تاكه ڕێگه‌ی خۆشگوزه‌رانی و پێشكه‌وتنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، لێكتێگه‌یشتن و ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانه، پێویسته له عێراقدا ده‌ستوور بكرێته حه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی عێراقی دوای ٢٠٠٣ی به‌م ڕۆژگاره گه‌یاند، پشتكردنه ده‌ستوور بوو. بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌روایه، كاری پێكه‌وه‌یی و پته‌ویی ناوماڵی كوردستان، كه ئه‌زموونی ڕابردوو سه‌لماندوویه‌تی، تاكه ڕێگه‌ی وه‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، ئێستا بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بووە، كه په‌رته‌وازه‌یی ته‌نیا لاوازبوون و ماندووكردنی گه‌لی كوردستانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه". ( راگەیاندنەکەی پارتی ئاماژەی بۆ کردووە).
لەسەر ئاستی کوردستان، پارتی داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکات کە هه‌موو كات بە یه‌كگرتوویی لایه‌نه سیاسییه‌كان و شان دانه به‌ر به‌رپرسیاریه‌تیی، به لاوه كاری له‌پێشینه بووه‌و، دەڵێت" بۆیه هه‌ر له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ و كاری پێكه‌وه‌یی، كه هه‌میشه باوه‌ڕمان پێی بووە، بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان كراوه ده‌بێت".