وەزیری دەرەوەی نەمسا گەیشتە هەولێر


وەزیری دەرەوەی نەمسا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەولێر و وا بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم كۆببێتەوە.

ئەمشەو سێشەممە، ئەلكساندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا بەسەردانێكی فەرمی لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان.

وەزیری دەرەوەی نەمسا لەلایەن سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە بەرپرسانی دیكەی حكومی پێشوازی لێكرا و سبەی چوارشەممە دەست بە كۆبوونەوە فەرمییەكانی دەكات.



PM:09:18:12/09/2023