سەرۆکی حکومەتی (ماوە بۆدرێژکراوەی) هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکەین".
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (ماوە بۆ درێژکراوە)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە له میانى لێدانى زهنگى یهكهم ڕۆژى ساڵى نوێى خوێندن، لە هەولێر وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی ئەو قەیرانەی ئێستا هەیە تێپەڕێت".
وتیشی" سەردانی بەغدا دەکەین، بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئاشتییانە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانمان بدەین".
بارزانی ڕاشیگەیاند" پشوودرێژی ئێمە، مانای لاوازی هەرێمی کوردستان نییە، بەڵکو خەمخۆری ئێمەیە بۆئەوەی کێشە و گرفتەکان بە ئەقارێکی دیکەدا نەبرێن، ههموو ماف و شایستهكانی خهڵكی كوردستان دهستبهر بكهین".
ماوەى نزیکەى سێ مانگە فەرمانبەرانی هەرێم موچەیان وەرنەگرتووە و هەڕەشەى دەستپێنەکردنى ساڵى نوێی خوێندن دەکرێت لەلایەن مامۆستایانەوە.