ئاماری ئەمڕۆی تۆماركردنی تووشبووانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا بڵاوكرایەوە


ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری تووشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە لە سلێمانی ٢٠ نەخۆشی نوێ تۆماركراون. 

نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲٠ نەخۆشی نوێ لە گەورە ساڵان و منداڵان تۆمار كراون و ۷٥۲ نەخۆشیش سەردانی نەخۆشخانەی هیوایان كردووە، هەروەها چوار هەزار و ٦٧ پشكنینی تاقیگەی جۆراوجۆر ئەنجامدراون.

هەر بەپێی ئامارەكە ۲٠٠ نەخۆش چارەسەری كیمیایان وەرگرتووە و ١٢٩ نەخۆشیش پشكنینی  سۆنەر و ئیكۆ  و تیشكیان بۆ كراوە و ١٠٠ نەخۆشیش لە بەشی فریاكەوتنی خێرا داخڵ بوون.

جێی ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندروستی كوردستان بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە بایكۆتی دەوامیان راگەیاند جگە لە شوێنە كتوپڕییەكان.



PM:08:30:13/09/2023