سلێمانی.. بەهۆی مینەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی، گیان لەدەستدانی هاووڵاتییەك بەهۆی تەقینەوەی مینێك لەسنوری ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، رادەگەیەنێت. 

ئەمرۆ هەینی ١٥ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، بەپێی راگەیەندراوێك کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین لە سلێمانی بڵاوكرایەوە"سەرلەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر ٧ ی لە گوندی هۆشیاری سەر بە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن، هاوڵاتییەكی ئەو گوندە بەناوی میقداد قادر حەسەن بە هۆی تەقینەوەی مینێكەوە پێیدا دەستبەجێ گیانی لەدەستدا". 

وێڕای تێپەڕینی دەیان ساڵ بەسەر كۆتایی جەنگی عیراق- ئێران، بەڵام تاوەکو ئێستا مین له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستان بەربڵاوە ئەمەش هۆکارە بۆ گیانی له‌ده‌ستدان وكه‌مئه‌ندام بونی بەشێک لە هاوڵاتیانی هەریمی کوردستان.
 


PM:01:11:15/09/2023