وێنە.. چەند وێنەیەکی بانە شێروان بڵاوکرایەوە

گۆرانیبێژی لاو بانە شێروان چەند وێنەیەکی خۆی بە چەند ستایلێکی جیاواز لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکردەوە. 

بانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت و دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و، ئێستا زیاتر گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت و زیاتر لە دەرەوەی وڵات دەژی.


PM:09:57:15/09/2023