زانیاری نوێ سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتەڕوو

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى ناو وه‌فدی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" داوا لە بەغدا کراوه‌ بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ، مانگانە ٨٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێم ڕه‌وانه‌ بكرێت". 

 سەرچاوەیەکی باڵای وه‌فده‌كه‌ى هەرێم بۆ به‌غداد لە لێدوانێکدا بە میدیاى نزیك له‌ پارتى ڕاگەیاندووە" داوا لەبەغدا کراوه‌ بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ، بەغدا مانگانە ٨٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان ڕه‌وانه‌ بكات، ئەم داواکارییەی وه‌فدى باڵای هەرێم وەک چارەسەرێکی بەپەلەیە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیازی ئەوەشکراوە کە لە یاسای بودجەی گشتی عێراقدا هەموار بکرێتەوە، بە جۆرێک موچەی فەرمانبەرانی هەرێم جیابکرێتەوە و تێکەڵ بە هیچ کێشەیەکی سیاسی‌ و دارایی نەکرێت. 

ڕوونیشیکردەوە، بۆ هەر مانگێک حکومەتی عێراق مانگانە ٨٠٠ ملیار دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، لەگەڵ داهاتی ناوخۆ مانگانە دەتوانرێت موچەی فەرمانبەران دابەشبکرێت. 

هەرچەندە لە ئێستادا لە نیوەی مانگی ئەیلولداین، به‌ڵام تائێستا ته‌نها موچه‌ى مانگى شەشى ئه‌مساڵی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشکراوە و مانگى ٧ و ٨ یان پێنه‌دراوه‌. 


AM:09:11:16/09/2023