شارەزایەکی کەشناسی ڕایدەگەیەنێت، "بەدرێژای ئەم ھەفتەیە کەش و ھەوای سەقامگیر بەردەوامی ئەبێت و پلەکانی گەرما ھەفتە بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە نابینێت".
ۆ شەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٣، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند،" ئەمڕۆ بەدرێژای ئەم ھەفتەیە کەش و ھەوای سەقامگیر بەردەوامی ئەبێت و ئاسمانی ھەرێمی کوردستان ساماڵ و ھەوا وشک ئەبێت، پلەکانی گەرما کە لەم ماوەیەدا زیاتر ڕووی لەنزمبوونەوە کردوە تا رۆژی پێنجشەمەی کۆتای ئەم ھەفتە بەشێوەیەکی جێگیر ئەمێنێتەوە و بەرزبوونەوە یان نزمبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە نابینێت"
باسی لەوەشکرد، خێرای با زیاتر لەسەر خۆ ئەبێت و لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویە سنوریەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەرۆژانی ١٩ ، ٢٠ ، ٢١ ئەم ھەفتەیە ئەگەری چالاکبوونی بای باکوری رۆژھەڵات ئەبێت بەخێرای ١٥ - ٣٥کم لە کاتژمێرێکدا .
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەدا، بەگشتی لە کۆتای ئەم ھەفتەیەوە ٢١ی مانگ بۆ سەرەتای ھەفتەی ئایندە ٢٤ی مانگ ئەگەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەرێژەی ٣ تا ٤ بەڕاورد بە ئەم ماوەیە ئەبێت و کەمێک کەش گەرم ئەکاتەوە .