چۆن چارەسەری مووچەی مانگی ٧ و ٨ ی مووچەخۆرانی هەرێم دەکرێت؟


وەزیریی دادی عێراق رایدەگەیەنێت کە چارەنوسی موچەی مانگەكانی (٧،٨،١٢) بەستراوەتەوە بە پاكتاوی نێوان هەرێم‌و بەغدادەوە.

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی کوردسات، خالید شوانی وەزیری دادی عێراق لەسەر پشکی یەکێتی دەڵێت " ئەو ٧٠٠ دینارەی كە بەغداد بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ هەرێمی دەنێرێت بەشێوەی قەرزەو دواتر لە شایستەی دارایی هەرێم لە بودجەدا پاكتاو دەكرێ. 

خالید شوانی دەڵێت "ئێمە داوامان كردبوو بۆ ماوەی (٦) مانگ حكومەتی فیدراڵ بۆ هەر مانگێك بڕی (٨٠٠ ملیار) دینار بنێرێت، بەڵام عێراق کێشەی نەختینەی هەیە.

وەزیری دادا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لێكتێگەیشتنی سیاسی لەگەڵ لایەنە شیعەكاندا جەوێكی وای دروستكرد بەو ئاڕاستەیە بڕوات بڕی پارەكە ٧٠٠ ملیار دینار بێت‌و بۆ ماوەی (٣) مانگی داهاتوو بێت‌و لە داهاتوودا بەشێوەیەكی بنەڕەتی كێشەكان چارەسەر بكرێتو، خەتیش لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دەبێت پارەکە بۆ مووچە خەرجبکرێت.

 تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق تێبینی هەبوو لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا، وەڵامی تێبینییەكانمان دایەوە، بەڵام بە تێكڕا دەنگ لەسەر بڕیاری ناردنی پارەكە دراو، وەزیری دارایی راسپێدرا رێوشوێنە ئیداریی‌و داراییەكان بگرێتە بەر بۆ ناردنی ئەم بڕە قەرزە بۆ هەرێم. لە سبەینێوە وەزارەتی دارایی دەبێت رێوشوێنە ئیداریی‌و داراییەكان بگرێتە بەر بۆ ناردنی پارەكە بۆ هەرێم.( خالید شوانیی دەڵێت).

بەمەبەست پارە بۆ مانگەكانی (11،10،9) دانراوە، چونكە لەماوەی رابردوودا عێراق خەرجی وەبەرهێنانی نەكردووە، تەنیا خەرجی بەكاربردنی كردووە بەشێوەی 1/12، بۆیە رێژەی 12,67%ی پشكی هەرێم كەمە، تێڕوانینی سەرۆك وەزیران‌و ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەیە لەماوەی سێ مانگی داهاتوودا كە بودجەی وەبەرهێنان دەكرێتەوە، رێژەی خەرجی فیعلی زیاد دەكات، بۆیە بۆ 2024 ئەگەر هەمان رێژەی 12,67% بە هەرێم بدرێت، پشكی هەرێم بەرزدەبێتەوە، لەسەر ئەم بنەمایە دەگەڕێینەوە بۆ مانگەكانی 7‌و8و 12 بەپێی ئەو پاكتاوەی كە دەكرێت، پشكی هەرێم لە بودجە چەند بووە، موچەی ئەو مانگانەش پاكتاو دەكرێت، بۆیە چارەنوسی موچەی مانگەكانی 7‌و8‌و 12 دەكەوێتە چوارچێوەی ئەو پاكتاوەوە.



PM:11:21:17/09/2023