وادەیەكی نوێ بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم رادەگەیەنرێت


پێشبینی دەكرێت هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهانی توركی لە مانگی تشرینی یەكەم (مانگی 10ی 2023) دەست پێبكاتەوە.

توركی جەدعان ئەلعەتبی، سەركردەیەكی هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا و یەكێك رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان حكومەتی عێراق و هاوتا توركییەكەی دەربارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراقی لە رێی بەندەری جەیهانی توركییەوە گەیشتوەتە دوا قۆناغەكانی و كۆدەنگییەكی تەواو لەنێوان هێزە پێكهێنەركانی حكومەتی عێراقییدا هەیە كە دەبێت بەزووترین كات هەناردەكردنی ئەو نەوتە دەست پێبكاتەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێی بەندەری جەیهانەوە سوودی هاوبەشی بۆ بەغدا و خودی ئەنقەرەش دەبێت و وتویەتی "هەموو ئاماژەكان پشتڕاستی دەكەنەوە كە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت نزیكە و یەكەم باری نەوتی هەناردەكراویش دەكەوێتە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی داهاتووەوە".



PM:02:17:18/09/2023