ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان (ماوە بۆ درێژکراو)، ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامده‌دات و یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانیش، گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر سه‌ردانی شانده باڵاكه‌ی هه‌رێم بۆ به‌غدا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٢٠ ی ئەیلولی ٢٠٢٣، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری، له كۆبونه‌وه‌ی ئاساییی خۆیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتیی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و به ئاماده‌یی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكوه‌زیران كۆده‌بێته‌وه و تێیدا چه‌ند بڕگه‌یه‌ك گفتوگۆ ده‌كرێن.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبونه‌وه‌كه‌دا، پوخته‌ی سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران بۆ به‌غدا له ڕۆژی ١٤ی ئه‌یلولی ٢٠٢٣ بۆ بابه‌تی موچه و بودجه‌ی هه‌رێم و بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌و باره‌وه ده‌خرێته‌ڕوو.
له بڕگه‌یه‌كی دیكه‌دا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بابه‌تی نه‌خۆشییه‌كانی سكچون و كۆلێرا و پێشنیار و ڕێكاره‌كانی چاره‌سه‌ر و خۆپارێزی و گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست، له لایه‌ن دامه‌زراوه ته‌ندروستی و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌خاته ڕوو.