بافڵ تاڵەبانی :دەبێت چارەسەری کێشە داراییەکان بکەین و نابێت چیتر هاوڵاتیان لە دڵە ڕاوکێدابن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی لەبەغدا له‌گه‌ڵ نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای كۆبوه‌وه‌ و هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت سه‌ركۆنه‌ كرا و داواکرا حکومەتی عیراق ئەرکە دەستورییەکانی خۆی رابپەڕێنێت، سنور بۆ پێشێلکارییەکان دابنێت و هیچ پاساوێک بۆ بەزاندنی ئاسمان و خاکی وڵات نەمێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٣، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌ردانی نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای كرد و لەدیدارێکدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان، هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت، کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو زاڵبون بەسەر ئاڵنگارییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور بەشێوەیەک کە مافی هەموو لایەک پارێزراوبێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە موچە و قوتی خەڵکی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "دەبێت چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان و دورخستنەوەی موچەی فەرمانبەران لەکێشە سیاسییەکان کاری لەپێشینەی هەمومان بێت و چیتر هاوڵاتییانمان لەدڵەڕاوێکدا نەمێننەوە". 

لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشەوە بافڵ تاڵەبانی وتی، "هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان شایەنی هەمو رێز و وەفادارییەکن، بەپارێزگابونیشی دەبێت خەمی هەموان بێت و داواکارم هەمولایەنەکان بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ ئەم پرسە بکەن".

ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم چارەسەر نەکراوەو پرسی بە پارێزگابوونی هەڵبجەشی بەسەردا هات.



PM:03:18:20/09/2023