لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە دوایین زانیارییەکان دەخرێتەڕوو

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بۆ هەرێم رەوانەدەكرێت، بۆ مانگەكانی دواتر لەگەڵ دابەشكردنی مووچە لە عێراقدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم". 

غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەی بۆ ماوەی سێ مانگ دەدرێتە هەرێم لەگەڵ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراقدا پارەكە دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم". 

وتیشی" ئەو رێوشوێنانەی كە بۆ پێدانی قەرزەكە لەم مانگەدا دەگیرێتەبەر بۆ مانگەكانی دواتر پێویست نابێت، بەڵام دەبێت هەرێم لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا كێشەكانی لەگەڵ بەغداد چارەسەربكات".


PM:05:01:22/09/2023