براهیم دیاز هاتە دەنگ

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە،  براهیم دیازی ئەستێرەی لاوی یانەی ریاڵ مەدرید بەدوای شوێنێکدا دەگەڕێت لە پێکهاتەی سەرەکی دوای ئەوەی هاوینی رابردوو لە میلانەوە گەڕایەوە بۆ یانەی شاهانە.

 بە قسەی رۆژنامەکە، یاریزانەکە لەو چەند دەرفەتەی کە لەبەردەستیدایە وەڵام دەداتەوەو ئەنچیلۆتیش دانی بەوەداناوە کە بیرۆکەکە ئەوەیە خولەکی زیاتری پێ بدرێت بۆ یاریکردن.

 ئاس ئاشکرای دەکات یاریزانەکە لە هەر یارییەکدا 9.6 تێپەڕینی هەبووە،ئەمەش باشترە لە ڤینیسیۆسبە (3.8) و ڕۆدریگۆ (2.6).

هەروەها 35.4 پاسی بۆ سێیەمی کۆتایی یاریگاکە ناردووە، لە دوای مۆدریچ بە (61.4)؛  پێشەنگە لە دروستکردنی هەل.

 ژمارەکان بۆی دەدوێن، ژمارەیەکی زۆر زەبەلاحن، یاریزانەکە توانای هەیە و هەر جارێک لە یاریگادا بێت هاوکاری پێشکەش دەکات.

 لە پێش وەرزدا خۆی نیشان دا، لە مەشقەکاندا هەستێکی گەورەی بەجێهێشت و لێکتێگەیشتنێکی گەورەی لەگەڵ بێلینگهام نیشان دا.  چ لەناو یاریگا و چ لە دەرەوەی یاریگا.


PM:08:12:22/09/2023