سه‌رۆکی زیندانی کراوی په‌که‌که عه‌بدوڵا ئوچ ئالان رایگه‌یاند: بۆ ئازادکردنی خه‌باتکارانی کۆنسۆڵخانه له‌موسڵ ده‌وڵه‌ت به ئاشکرا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعش دروست ده‌کات، به‌ڵام بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد تائێستا قۆناخی دانوستاندنی ده‌ستپێنه‌کردووه.
پاریزه‌ره‌که‌ی مه‌لزوم دێنج له زاری عه‌بدولا ئوچ ئالانه‌وه به میدیاکانی راگه‌یاند" نه‌ک ته‌نیا گه‌لی رۆژئاوا ، به‌ڵکو ده‌بێت گه‌لی کورد له باکوور و هه‌موو به‌شه‌کانی دیکه به‌گوێره‌ی شه‌ڕێکی هه‌مه‌لایه‌نه ژیان بکه‌ن . بانگه‌وازی له‌هه‌موو گه‌لی کورد ده‌که‌م که له‌دژی شه‌ڕی هه‌مه‌لایه‌نه به‌رخۆدان به‌بنه‌ما بگرن".
مه‌زلوم دینج پارێزه‌ری عه‌بدولڵا ئۆجالان سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ به‌ره‌و دوورگه‌ی ئیمراڵی به‌رێکه‌وت و دوای چاوپێکه‌وتن ئێواره‌ی ئه‌مرۆ گه‌رایه‌وه.
مه‌زلوم دینج وتی " ئۆجالان وتوویه‌تی که ئه‌و بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به‌رێگه‌ی دیموکراتی له‌هه‌موو رووێکه‌وه ئاماده‌یه، به‌ڵام حکومه‌تی تورک و ده‌وڵه‌ت قۆناخی دانوستاندن ده‌ستپێناکه‌ن".