وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم ڕایدهگهیهنێت، "لهم هەفتەیەدا بەشی حەوتەمی ئارد و بەشەخۆراکی هەشتەمی مانگانەی هاووڵاتییان دابەشدەکرێت".
دوینێ شەممە ٢٣ی ئەیلولی ٢٠٢٣. نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، "بەشەئاردی تازەی هاووڵاتییان دابەشدەكرێت، لیستی ئارد دراوەتە بریکارەکان و دابەشکردنی بەشی حەوتەم لەسەرەتای ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات، ههر لهم هەفتەیەدا بەشەخۆراکی تازە بهسهر هاووڵاتیاندا دابەشدەکرێت، كە سەبەتەی هەشتەمی بەشەخۆراكە".
وتیشی، "بەشەخۆراکی هەشتەم هێشتا دابەشنەکراوە، بەردەوام ڕۆژانە ماددەکانی خۆراك دەگەنە کۆگاکان و بڕیارە لەم هەفتەیە دابەشبکرێن".
بهگوێرهی ڕێنماییهكانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، هەر هاووڵاتییەك بڕی ٩ كیلۆ ئاردی پێدهدرێت و بۆ بەشەخۆراكیش ماددەكانی (برنج و شەكر و زەیت و دۆشاوی تەماتە و نۆك و فاسۆلیا) دابەش دەكرێن.