" سودانی کار بۆ چارەسەری مووچەی فەرمانبەران دەکات "


راوێژکارێکی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە محەمەد شیاع سودانی کار بۆ چارەسەری تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەکات.

حسێن عەلاوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، حكومەتی عێراق كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات ئەو پرسە دەبێت بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەربكرێت و پاكتاوە داراییەكان لەژێر سەرپەرشتیی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقدا یەكلابكرێتەوە.

حسێن عەلاوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی رایگەیاند" حكومەتی عێراق كار بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكات و، ئەو پرسە دەبێت بەپێی یاسا و دەستوور چارەسەربكرێت و، پاكتاوە داراییەكان لەژێر سەرپەرشتیی دیوانی چاودێریی دارایی عێراقدا یەكلابكرێتەوە."

راوێژکاری سەرۆک وەزیران ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە حکومەتی عێراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتیش لەگەڵ توركیا گفتوگۆكان دەستیانپێكردۆتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئێستا فەرمانبەرانی عێراق مووچەی مانگی ٩ وەردەگرن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان لە سبەی دوو شەممەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧.

هاوکات بەهۆی وەستانی فرۆشتنی نەوتەوە لە ٢٥ ی ئازاری ئەمساڵەوە هەرێم و عێراق نزیکەی ٦ ملیار دۆلار زەرەری کردووە.



PM:10:27:24/09/2023