ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت" برا گه‌ورایه‌تیی به ناونیشانی گه‌وره ناكرێ، به عه‌قڵی فراوان و دڵی گه‌وره و ڕه‌وشتی به‌رز ده‌كرێ، برا گه‌ورایه‌تیی به‌وه ده‌كرێ كه به‌كرده‌وه نه‌ك به دروشم له خزمه‌تی خه‌ڵك و هاوڵاتییان دابێ".
ئەمیری کۆمەڵی دادگەری کوردستان وتیشی" حه‌یفه و زۆر ناشیرینه ئێمه‌یه‌كی مه‌زڵوم له‌نێو خۆماندا ناته‌با و ناڕێك بین،نابێ ئه‌و ڕۆحی خۆ پێ كوێخابوونه بمێنێ، ده‌بێ چاومان له‌وه بێ برای یه‌كدی بین و پێكه‌وه ته‌با بین".
لەبارەی تەبایی و خاڵی هاوبەشی نێوان هێزەکان، ئەمیری کۆمەڵی دادگەری، دەڵێت" هێز و پێزمان له برایه‌تیی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌بوونماندایه، له‌وه‌دایه بۆ خاڵه هاوبه‌شه‌كان بگه‌ڕێین".
سەبارەت بەدۆخی هەرێمەوە و هاوسەنگی هێز لەگەڵ بەغدا، عەلی باپیر دەڵێت" ئلەبارەی دۆخی هەرێمەوە و هاوسەنگی هێز لەگەڵ بەغدا، عەلی باپیر دەڵێت" ئێستا حكوومه‌تی نێوه‌ندیی له به‌غدا لێمان بێمنه‌ت بووه‌و كه‌وتۆته سه‌ر پشت، چونكه ده‌زانێ وه‌زعمان چۆنه و له‌به‌ینی خۆماندا چۆنین، خه‌ڵك بێزار و تووڕه و نیگه‌رانه".
ئەو وتانەی عەلی باپیر لە کاتێکدا دۆسیەی نەوت لەدەست هەرێم دەرهێنراوە، هەروەها پەرلەمان هەڵوەشێنراوەتەوەو ئەنجومەنی وەزیرانیش بۆتە کار بەرێکەر، بۆ زۆر پێداویستی خەڵکی کوردستانیش، هەرێم چاوی لە بەغدایە".