براوەی تۆپی زێڕینی 2023ئاشکرا بوو

رۆژنامەی (SPORT)ی ئیسپانی،بڵاویکردووەتەوە، لەم مانگەدا خەڵاتی باڵۆن دۆر دابەشدەکرێت و بۆ یەکەمجار لە مێژوودا یاریزانێک کە یاری بۆ هیچ تیپێکی ئەوروپی ناکات، پێدەچێت ئەم خەڵاتە وەربگرێت.

بە قسەی رۆژنامەکە ئەمە پێشتر ڕووی نەداوە و لەگەڵ لیۆ مێسیش ڕوودەدات  و خەڵاتی ٢٠٢٣ دەباتەوە.

هۆکاری بردنەوەی خەڵاتەکەش بەهۆی بردنەوەی لە مۆندیالەوەیە کە لەگەڵ ئەرجەنتین بە دەستیهێنا.


PM:03:51:25/09/2023