کارلۆ ئەنچیلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری لاس پالماس قسەی کردوو پێکانی ئەلاباو رۆدیگەری راگەیاندوو رایگەیاند دۆخیان باش نیە.
ئەنچیلۆتی وتی : "کارڤاخال لە یاری داهاتوودا ئامادە دەبێت، ئالابا بەدەست کێشەی ماسولکەوە دەناڵێنێت، پێموایە لەوێ نابێت، ڕودیگەریش گومان لە ئامادەبوونی هەیە”.
ئەنچیلۆتی: "براهیم و خۆسێلۆ مەترسی زۆر دروست دەکەن، ئێمە دڵخۆشین کە ئەوانەی زۆر یاری ناکەن ئاستێکی باشیان هەیە".
ئەنچیلۆتی: من نیگەران بووم کاتێک لە کۆتایی گێمی دووەم پاشەکشەمان کرد، کۆنترۆڵی باشمان بەسەر یارییەکەدا نەبوو، ئەمەش ئەوەیە کە زۆرترین نیگەرانی منی هەیە، هەوڵماندا یارییەکە بەهێز دەستپێبکەین.
ئەنچیلۆتی: "لە گێمی دووەمدا کەمێک سەرکەوتنمان نەبوو، چڕی نەمابوو، هەموو تیپەکان کەمێک کەمی چڕییان هەیە”.
بێلینگهام و مۆدریچ؟
ئەنچیلۆتی: "پێم باشتر بوو پشوویان پێ بدەم، بەتایبەت بێلینگهام کە ماندوو بوو”.
پاسی ڕاستەوخۆ؟
ئەنچیلۆتی: "ئەوە بژاردەیەکی زۆر باشە چونکە بە پاسەکە دەتوانیت یەک بە یەک بەرامبەر گۆڵپارێز بیت، من هاندەری تۆپ راگرتن نیم، هاندەری تۆمارکردنی گۆڵم”.