دەزگای ئاسایشی هەرێم: باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختە دەستگیركران

ئەمشەو پێنج شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٣ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی باندێكی ساغكردنەوەی دراوی ساختەی ڕاگەیاند. 

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباری بە بڕی ٩ ملیۆن ١٢٥ هەزار دیناری عێراقی ساختەوە دەستگیركرد كە هەوڵیاندابوو ئەو پارە ساختەیە لە ڕێگەی مامەڵەوە لە شاری سلێمانی و دەوروبەری ساغبكەنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی (٢٨١) لە یاسای سزادان، راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانیان بەردەوامە.


PM:09:10:28/09/2023