پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" لهسهر رووداوی هێرشكردنه سهر گهنجهكه ئهفسهرێك و پۆلیسێك دهستبهسهركراون و رووبهڕووی لێكۆڵینهوه دهكرێنهوه".
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگای هەولێر، ئەمشەو پێنج شەممە روونکردنەوەیەکی بۆ راى گشتى بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" لە کاتێکدا کە ژمارەیەکى زۆرى هاوڵاتییانى شارى هەولێرى پایتەخت بە چالاکی و شێوازی جیاواز لەو ڕۆژە پیرۆزەدا خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕى لە نێو سەنتەرى شار، لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک گەنج لەسەر قەڵاتى هەولێر بە ئەنجامدانى چەند کردار و رەفتارێکى ناشایستە هاوڵاتییانیان ناڕەحەت و بێزارکردبووە".
پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاندووە" بۆ کۆنتڕۆڵکردنى ئەو بارودۆخە و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو گەنجانە، پۆلیس رەوانەى شوێنەکە کران، بەڵام بەداخەوە لەلایەن یەکێک لە پۆلیسەکان بەشێوازێکى ناشایستە پەلامارى یەکێک لە گەنجەکان درا".
لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە بەرامبەر ئەو رەفتارە نابەجێیە ئەفسەرێک و ئەو پۆلیسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەمانەوە دەستبەسەرکراون و لیژنەى لێکۆڵینەوەیان لەسەر پێکهێنراوە و بەپێى یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت".
ئەمڕۆ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان تۆمارێکی ڤیدیۆی بڵاوکرایەوە كه یهكێك له پۆلیسهكانی پارێزگای هەولێر له چەند مێردمنداڵێك دهدات.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینیhttps://t.me/speemedia/15312 تێلیگرامی سپی بکە..